پارەی کارمەندانی سەرژمێری دابەشکرا

15-01-2025
رەگەز جومعە
A+ A-
  
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای هەولێر و دهۆک دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری کرا؛ 80 هەزار دیناریش وەکو پاداشت بە کارمەندان دراوە.
 
چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، کارزان مەتنک، بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''لە پارێزگای هەولێر و دهۆک دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندان کراوە و لە سلێمانیش دووشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت.'' 
 
بە گوتەی کارزان مەنتک، ژمارەی ئەو بژمێرانەی شایستەکەیان دەدرێتێ، 21 هەزار بژمێرن، بۆیە دیارنییە کەی دابەشکردنی پارەکە تەواو دەبێت.
 
بژمێرەکان بۆ دوو مانگ ئەرکیان پێسپێردرابوو، کە بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دیناریان دەدرێتێ، بەڵام کارزان مەنتک گوتی: "هەر بژمێرێک بەشداری لە خولی راهێنان کردبێت، 80 هەزار دیناری وەک پاداشت دەدرێتێ."
 
ساڵی رابردوو، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری بەڕێوەچوو، تێیدا بەگشتی لە تەواوی عێراق 150 هەزار کارمەند پرۆسەری سەرژمێرییان بەڕێوەبرد، لەو ژمارەیە زیاتر لە 21 هەزاریان لە هەرێمی کوردستان بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەگێکی بێلانە لە پارێزگای دهۆک.

شارەوانیی بنەسڵاوە: ئەم هەفتەیە 100 سەگی بێلانە کۆکراونەتەوە

سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە رایگەیاند، پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە سنووری قەزاکەیان و بردنیان بۆ شێڵتەر دەستیپێکردووە و تەنیا لەم هەفتەیەدا 100 سەگی بێلانە کۆکراونەتەوە.