لاڤە نیوەی ژیانی لە ئاوارەییدا بەسەربردووە و خۆبەخشانە هاوکاریی منداڵانی کەمپی دۆمیز دەکات

23-06-2023
هونەر رەشید
لاڤە موحسین، کچە خوێندکاری رۆژئاوای کوردستان لە دهۆک.
لاڤە موحسین، کچە خوێندکاری رۆژئاوای کوردستان لە دهۆک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کچێکی رۆژئاوای کوردستان کە لە کەمپی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک دەژی، بە پلەی یەکەم چووەتە بەشی پزیشکی لە زانکۆی دهۆک و لە کاتی پشوودا خۆبەخشانە وانە بە منداڵان دەڵێتەوە. 
 
لاڤە موحسین، کچێکی 19 ساڵی خەڵکی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانە. چوار خووشک و سێ برای هەیە. لاڤە ئێستا قۆناخی دووەمی لە کۆلێژی پزیشکی بڕیوە و چووەتە قۆناخی سێیەم. ئەوکاتەی لە قۆناخی 12 بووە، تێکڕای نمرەکانی 100 بووە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. 
 
لاڤە دەڵێت، "پلانێکم بۆ خۆم دانابوو و گوتم دەبێت لە پۆلی 12 نمرەی 100 بێنم. بۆیە خوێندم و خۆم ماندوو کرد. من ئیرادەیەکی بەهێزم هەبوو تاوەکو توانیم نمرەی 100 بەدەستبهێنم و پلەی یەکەمم لەسەر ئاستی دهۆک و هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا. دەمویست بەشی پزیشکی بخوێنم و دەمەوێت هەمیشە خۆم بەرەوپێش ببەم." 
 
لاڤە دەیەوێت تواناکانی رەنگدانەوەیان لەسەر دەوروبەری هەبێت؛ ئێستا، لە پشووی هاویندا وەکو مامۆستایەکی خۆبەخش خوولی بەهێزکردنی بۆ چەند منداڵێک کردووەتەوە. بۆیە دەڵێت، "ئێستا پشووە و لەوە باشترم شک نەبرد جگە لەوەی لەم پشووەدا هاوکاریی قوتابییان بکەم بۆ ئەوەی زیاتر فێری خوێندن ببن. ئێستا وانەی زمانی عەرەبییان پێدەڵێم." 
 
لاڤە زیاتر لە نیوەی تەمەنی لە کەمپی دۆمیزی ئاوارەکان ژیاوە. زۆر رۆژی سەختی تێپەڕاندووە تاوەکو توانیویەتی لە کۆلێژی پزیشکی بخوێنێت. ئەو دەڵێت، لە ساڵی 2012ـەوە لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە کەمپی دۆمیز، "بۆ ماوەی 11 ساڵە لێرە دەژین و لەو ماوەیەدا، زۆر خۆشی و ناخۆشیمان بینیوە. سەرەتا بارودۆخمان زۆر خراپ بوو، بەڵام دواتر باشتر بوو. ئێستاش سەختیی کەمپەکە هەر ماوە، لەڕووی ئاو و کارەباوە، زۆر کێشەی هەیە. بەڵام بەردەوامین و هەوڵدەدەین خۆمان لەگەڵ بگونجێنین." 
 
لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک پێنج کەمپی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان هەن؛ 53 هەزار و 189 کەس کە ئەندامی 11 هەزار و 115 خێزانن تێیاندا دەژین. 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.