کۆمپانیای دانەگاز: کێڵگەی کۆرمۆر بە مووشەکێک کرایە ئامانج و دوو کارمەند بریندار بوون

23-06-2022
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، پاشنیوەڕۆی رۆژی 22ی حوزەیرانی 2022 مووشەکێک لە ناوچەی کاری کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە دوو کارمەند بریندار بوون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی مووشەکەکە بچووک بووە، زیانی ماددیی بە ناوچەی کاری کێڵگەی کۆرمۆر نەگەیاندووە و پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز بە شێوەیەکی سرووشتی و بەبێ پچڕان بەردەوامە.
 
دانەگاز ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو کارمەندیان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەوە بە سووکی بریندار بوون و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، گەڕاونەتەوە سەر کار.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کۆمپانیاکەمان لەگەڵ لایەنە ئەمنییە خۆجێییەکان هاوئاهەنگی دەکات کە دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کردووە. هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری ئەمنیی تووندی گرتووەتەبەر و قەبارەی هێزە ئەمنییەکانی لەم ناوچەیە زیاتر کردووە."
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022 بە مووشەک هێرش کرایە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری بەرهەمهێنانی گازی تێدا دەکات.
 
کۆرمۆر یەکێکە لە گوندەکانی شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی گازی تێدا دەکەن، یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت نەوت و گاز.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".