رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران کە گورچیلەیەکیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 23-5-2023) ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی زانیارییان لەبارەی ئەو دوو تۆمەتبارە بەدەستگەیشتووە کە بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەکەن، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی بەپێی راگەیەندراوەکە لەڕێگەی بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاریی بنكەی پۆلیسی ئازادی، دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە، کە وەک پۆلیس دەڵێ "گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە".
پۆلیس هەروەها زانیاریی لەبارەی دوو تۆمەتبارەکە ئاشکرا کردووە و، دەڵێ یەکێکیان ناوی (س.ب.ع.)ـە لەدایكبووی ساڵی 1986ـە و دانیشتووی شاری هەولێرە، ئەوەی دیکەش ناوی (ز.خ.ت.)ـە و لەدایكبووی 1988ـە و دانیشتووی شاری بەغدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ