لە کەرکووک چوار ئافرەت بە تۆمەتی بڕینی جانتای خەڵک دەستگیردەکرێن

23-04-2022
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری کەرکووک، چوار ئافرەت بە تۆمەتی بڕینی جانتای ئافرەتان دەستگیرکران و گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، "دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە."
 
رۆژی شەممە 23ی نیسانی 2022 رائید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بازاڕی حەسیرەکەی شاری کەرکووک، چوار ئافرەت دەستگیرکراون کە جانتای ژنانیان بڕیوە، "دوو لە ئافرەتەکان خوشکن و بە جلوبەرگی مۆدێرن و ماکیاژەوە هاتوونەتە دەرەوە، بۆئەوەی کەس هەست نەکات کە دزی دەکەن."
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، "تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا پارەیان پێبووە کە لە جانتای خەڵکدا دەریانهێناوە."
 
لەبارەی چۆنێتیی بردنی پارەی خەڵکیش، رائید عامر شوانی باسی لەوە کرد، "گومانیان لە هەر ئافرەتێک کردبێت کە پارەی پێیە، سەرقاڵیان کردووە و یەکێکیان بە مووس و کەتەر جانتاکەی دڕاندووە و ئەوەی لەنێوی بووە بردوویانە، یان بە فێڵی دەست پارە و شتی بەنرخیان لەنێو جانتاکەی دەرهێناوە."
 
پۆلیسی کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو ئافرەتانە سوودیان لە قەرەباڵخیی نێو بازاڕ بینیوە، دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی کارگە کۆنکرێتییەکە؛ وێنە: رووداو

چوار ساڵە دانیشتووانی گەڕەکێکی هەڵەبجە داوای گواستنەوەی کارگەیەک دەکەن

کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراو لە هەڵەبجە شەو و رۆژ خۆڵی چیمەنتۆ بەسەر دانیشتووانی گەڕەکی ئەندازیاران بڵاودەکاتەوە. دانیشتووانی گەڕەکەکە چوار ساڵە داوای گواستنەوەی دەکەن.