بڕیاری دادگە کریستیانەکانی توڕەکردووە؛ 'ئەگەر دژایەتیمان بکرێ بەشداری هەڵبژاردن ناکەین'

24-02-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق، کریستیانەکانی توڕەکردووە بەدوای رێگە چارەیەک دەگەڕێن. وەک خۆیان دەڵێن، ئەگەر بەم شێوەیە "دژایەتی"یان بکرێت، ئەوا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.
 
یونادم کەنا، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی رافیدەینە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەساڵی 1992ـەوە تائێستا ئەو کورسیانە بەو شێوازە دیاری کراون و هەڵبژاردن دەکرێت، پاشەکشەکردن لەمە پاشەکشەکردنە لە بنەماکانی دیموکراسی، پاشەکشەکردنە لە بەشداریی نیشتمانی، ئەمە ئاماژەیەکی زۆر خراپە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک رازی نین، لە رۆژانی داهاتووی زۆر نزیکدا دیدارمان لەگەڵ دادگەی فیدراڵیی عێراق دەبێت بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک، تاوەکو چارەسەری ئەم دۆخە و ئەم بڕیارە بکات، کە پێمانوایە بەهۆیەوە مافمان پێشێلکراوە."
 
کریستیانەکان و بەشێک لە پێکهاتەکانی دیکە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عیراق رەتدەکەنەوە و وای دەبینن، ئەمە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و پێشێلکردنی یاسا و دەستوور و مافی پێکهاتەکانە.
 
مەتران ئۆشاکان گولگولیان، مەترانی نەتەوەی ئەرمەن لە عێراق دەڵێت، "دەبێت هەموومان لەچاوی دەوڵەتدا یەکبین، نابێت جیاوازی بکەن، ئێمە هەموومان منداڵی دەوڵەتین، نابێت جیاوازی بکرێت لەنێوان مەسیحییەک و موسڵمانێک، ئێمە هەموومان لێرەدا هاووڵاتیین، دەوڵەت پێویستە گرنگیی بەهەمووان بدات، وەک چۆن گرنگی بەخێزان دەدرێت." 
 
بەهۆی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق، 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانى کوردستان هەڵوەشایەوە، کە پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان و پێنجى دیکەیان بۆ تورکمان و یەک کورسیش بۆ ئەرمەنەکان دیاریکرابوو.
 
کلدان، سریان، ئاشوور و ئەرمەن نەتەوە دێرین و خانەخوێی پێشووی عێراق و میوانە کاتی و پەنجە ژمێرەکانی ئێستا کە هەرێمی کوردستانیان بە تاکە پەناگەی ئارامیان دەدیت، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق بۆ نەمانی 6 کۆتای مسۆگەریان لە پەرلەمانی کوردستان هێندەی دیکەی نیگەران و نائومێدی کردوون و پێیانوایە شەپۆلی لێنەبڕاوەی کۆچیان بەهێزتر و کەنیسەکانیان چۆڵتر دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.