وەزارەتی داد بۆ وەزارەتی ناوخۆ: پێداچوونەوە بە گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلدا بکەن

23-01-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل نایاساییە و داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە پێداچوونەوە بە رێنوێنییەکەیدا بکەن.
 
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داد رۆژی یەکشەممە 23-01-2022 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، "بە نووسراوێکی فەرمی بە ژمارە 20/190، لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوەتەوە، کە گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی بەشی 5ی بڕگەی (1)ی یاسای هاتووچۆ، ژمارە (86)ی ساڵی 2004ی هەموارکراوە".
 
هەر لەو راگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە "بەگوێرەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، هیچ رۆڵێک بۆ بریکارنامە ناهێڵێت و ئەمەش پێچەوانەی دەقی ماددەی 46ـە لە یاسای دادنووسی ژمارە (33)ی ساڵی 1998ی هەموارکراو".
 
وەزارەتی داد راشیگەیاندووە، بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنی دژی یاسای شارستانیی عێراقی ژمارە 30ی ساڵی 1951ی هەموارکراوە، کە هەر کەسێک مافی پێدانی بریکارنامەی هەیە بە یەکێکی دیکە کە کارە یاساییەکانی پێبکات.
 
هەروەها وەزارەتی داد داوای لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە پێداچوونەوە بە رێنوێنیی گرێبەستی ئەلیکترۆنیدا بکەنەوە بەگوێرەی یاسا.
 
رێنوێنیی تۆمارکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کە سەرەتای ساڵی 2022 چووە واری جێبەجێکردنەوە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و بەشێک لە خاوەن پێشانگە و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتن ناڕەزایەتیی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی، دواتر وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رێنوێنییەکان هەموارکرانەوە، بەڵام ئەوەش جارێکی دیکە ناڕەزایی لێکەوتەوە.
 
سەبارەت بەو پارەیەی بۆ گرێبەستی ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، فازل حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "هیچ بڕە پارەیەک دیارینەکراوە بۆئەوەی لە کاتی کڕین و فرۆشتن وەربگیرێت، ئەوەش پەیوەندیی بە پێشانگە و کۆمپانیاکانەوە هەیە. هەیانە 25 هەزار دینار وەردەگرێت، هەشە 100 دۆلار وەردەگرێت، لە رێنوێنیی پێشتریش هەر وا بووە".
 

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی داد

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.