بەهۆى بۆردوومانی تورکیا ئاگر لە دەوروبەری دوو گوندى دەڤەری نهێلى کەوتەوە

22-10-2020
ناسر عەلی
شوێنی بۆردوومانەکە
شوێنی بۆردوومانەکە
نیشانەکردن تورکیا ئامێدى
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەکانى تورکیا دووەمجارە لەسەر یەک نزیک گوندى سەرگەلێی سەر بە قەزاى ئامێدى بۆردوومان دەکەن و بەهۆى ئەو بۆردوومانە ئاگر لە دەوروبەری گوندى سەرگەلێ و سگێرى لە دەڤەری نهێل کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا ئەو ئاگرە بەردەوامە.
 
فایەق بەلاڤەی، دانیشتووی دەڤەری نهێل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوى رابردوو  کاژێر 12:30 خولەک فڕۆکەکانى تورکیا دووجار لەسەر یەک نزیک گوندى سەرگەلێی سەر بە قەزاى ئامێدىیان بۆردوومانکرد، بەهۆى ئەو بۆردوومانە ئاگر لە دەوروبەری هەردوو گوندى سەرگەلى و سگێرى لە دەڤەرى نهێلى کەوتووەتەوە.
 
ئەو هاونیشتمانییەی دانیشتووی دەڤەرەکە لەبارەی زیانەکانەوە گوتی: "هیچ زیانى گیانى نەبووە، بەڵام  بۆردوومانەکە ترسى بۆ دانیشتوانى ناوچەکە دروستکردووە و بەشێکى زۆری پاوانی هەردوو گوندەکەش گڕیگرتووە و زیانی ماددی بەخەڵکی ناوچەکە گەیاندووە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.