لە گەرمیان کچێک گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن خۆی خنکاندووە

22-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کچێک گەیێندراوەتە دادپزیشکی و لە پشکنین دەرکەوتووە بە پەت خنکاوە، کەسوکاری کچەکەش دەڵێن، کچەکە "خۆی خنکاندووە".
 
رۆژی دووشەممە، 22ـی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، تەرمی کچێک بەناوی (م ، ا ، س) لەدایکبووی 2008 براوەتە داد پزیشکی کەلار، کە بەهۆی پەتەوە خنکابوو.
 
کەسوکاری کچەکە بە پۆلیسیان گوتووە کچەکە "هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبووە و ناشزانن بە چ هۆکارێک لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە".
 
لەبارەی رووداوەکەوە، عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تائێستا هیچ کەسێکیان بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرنەکردووە، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن تۆمارکراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە