نۆیەم بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەشەخۆراکی نۆیەمی ئەم ساڵ گەیشتووەتە کۆگاکان و دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا دەستیپێکردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 21-12-2024، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دابەشکردنی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ بۆ بریکارەکان دەستیپێکردووە و هەوڵ دەدەین تاوەکو کۆتایی ساڵ تەواوی خۆراکەکە بگاتە بریکارەکان".
 
دلێر عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی 2024 تەنیا 9 بەشەخۆراک دابەش دەکرێت و ساڵی داهاتوو یەکەم بەشەخۆراکی ساڵی نوێ دابەش دەکرێت.
 
ئەو مادانەی ئەم مانگە دابەش دەکرێن، جگە لە ئارد کە هەر کەسێک 9 کیلۆ وەردەگریت، بەو جۆرەن کە هەرکەسێک یەک قوتوو دۆشاوی تەماتە، یەک لیتر رۆنی شل، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ لەتکە نۆک وەردەگرێت.
 
هەر ئەمڕۆ کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جگە لە رۆنی شل، مادەکانی دیکەی بەشە خۆراک ئامادەن و دابەشکردنمان دەستپێکردووە".
 
لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی بریکارەکان دابەشکردنیان بۆ هاونیشتمانیان دەستپێکردووە و بەشێکیشیان چاوەڕوانن تەواوی بەشەخۆراکەکەیان پێ بگات، پاشان پێکەوە دابەشی بکەن.
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس بەشەخۆراک وەردەگرن؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".