رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژە دارستانەکانی دەوروبەری شاری مەریوان لە پێنج لاوە ئاگریان گرتووە و ژینگەپارێزان داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن، هاوکارییان بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بە گوتەی ژینگەپارێزانی مەریوان، دوو رۆژە دارستانەکانی دەوروبەری شاری مەریوان لە ناوچەکانی پارکی شنە، هەردی خەلیفەی پشت گوندی سێفی ژووروو، هەردی کانی میران، هەردی نێ و هەردی کانی پەڵک لە چاوگ ئاگریان گرتووە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراون.
کامران دووپلوورەیی، ژینگەپارێز کە پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا هەردوو قاچی لەدەستداوە و لە شوێنی ئاگرەکەوە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، تەنیا 20 کەس رۆیشتوون بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تەواوی دارستانەکان مەترسیی سووتانیان لەسەرە ئەگەر بەزوویی کۆنترۆڵ نەکرێن.
ئەو ژینگەپارێزە بە گریانەوە باسی زیانە ژینگەییەکانی ئاگرگرتنی دارستانەکان دەکات و داوای هاوکاری لە خەڵک دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ