وەزارەتی ناوخۆی عێراق بنکەیەکی پۆلیس لە کەمپی مەخموور دەکاتەوە

22-06-2021
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە قەزای مەخموور، ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەکەن
کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە قەزای مەخموور، ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەکەن
نیشانەکردن کەمپی مەخموور
A+ A-
 
رووداو - مەخموور

کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە قەزای مەخموور، ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەکەن و بەوهۆیەوە قوربانی دەکەوێتەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە بنکەیەکی پۆلیسی عێراق لەو کەمپە بکرێتەوە و ئەرکی پاراستنی کەمپەکە بگرنە ئەستۆ. قایمقامیەتی مەخموور لەم پلانەی وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارکراوەتەوە بۆئەوەی ئامادەکاری دەستپێبکەن.
 
رزگار محەممەد ئیسماعیل، قایمقامی مەخموور رایگەیاند "ئێستا لەڕووی سەرپەرشتیکردنەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، لیژنەی هەمیشەیی پەناھەندە لە عێراق ئەوان سەرپەرشتیی دەکەن، چەندین جار ھاتوون و ناسنامەی کەسەکانی ناو کەمپیان نوێکردووەتەوە و ئەو کارانە ھەمووی تەواوبووە و رێکاری گەڕانەوەی بنکەی پۆلیسیش بۆ نێو کەمپ باسکراوە، ئێستا خەریکە دەرئەنجامەکان دەربکەون و بڕیارەکە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە، بە ئێمە گوتراوە ئامادەکاری بکرێت بۆ گەڕانەوەی بنکەی پۆلیس، ئەوکاتەی پۆلیس دەگەڕێتەوە، حکومەتی عێراق رایدەگەیێنێت ئێستا لە بندەستی ئەودایە".
 
سەبارەت بە بۆردوومانەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان و کەمپی مەخموور، چەندجارێک باڵیۆزی تورکیا بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمنیی حکومەتی عێراق دەڵێن، نایانەوێت کێشەکان گەورەتر بێت، بۆیە وەزارەتی دەرەوە راسپێردراوە بۆئەوەی بەشێوەیەکی دیپلۆماسی دەستڕۆیشتوویی تورکیا لە خاکی عێراق رابگرێت.
 
لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند "دووپاتمان کردەوە کە دەبێت رێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت، ئێستا لەڕێگەی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوە کاری جیددیی لەسەر دەکات، ئێمە ھەموو رۆژێک لە فەیسبووک دەڵێین رێککەوتن ھەیە، بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟ بێگومان نەخێر، بەیاننامەی تووند لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەرکراوە، تەنانەت وەزارەتی بەرگریش سەرکۆنەی تووندی کردەسەر بۆردوومانەکانی تورکیا".
 
دوایین جار لە 5ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی کەمپی مەخمووریان کرد، دوای 9 رۆژ شاندێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق سەردانی کەمپی مەخمووریان کرد.
 
حکومەتی عێراق لەسەر زاری بەرپرسە ئەمنییەکانەوە رەتیدەکاتەوە ھیچ رێککەوتن و ھاوئاھەنگییەک ھەبێت لەنێوان تورکیا و عێراق سەبارەت بە بۆردوومانەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھێزی تورکیا ئێستا لەنێو خاکی عێراقدایە و پێشێلی سەروەریی عێراقی کردووە، کەچی حکومەتی عێراق جگە لە بەیاننامە، ھیچ ھەڵوێستێکی دیکەی دەرنەبڕیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.