پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە لە دیالە دزی کردبوو

21-03-2022
سیروان عەباس
نیشانەکردن دزیکردن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە بەعقوبە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21.3.2022 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەتۆمەتی دزیكردن فەرمانی گرتنی هەبووە لە دادگای بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "تۆمەتبارەکە لە دادگەی بەعقوبەوە داواكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەركەوت كە تۆمەتبار بە ناسنامەی ساختەوە هاتووەتە ناوشاری سلێمانی".
 
تۆمەتبارەکە ناوی (ح،ع،ح)ـە و، سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت: بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 و لە دادگای بەعقوبەش بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگەی بەعقوبە دەكرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.