رووداو - شنگال
ئەمڕۆ هەینی 20-12-2019 جەژنی رۆژووی ئێزی کوردانی ئێزدییە، کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوون رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن و لەو رۆژەشدا دەچنە گۆڕستانەکان.
تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند، کوردانی ئێزدی دەچنە گۆڕستانەکان و مەراسیمی ئایینی ئەنجام دەدەن و دەف و شمشاڵ دەژەنن.
کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوونی ئێزی جەژنی ئێزی پیرۆز دەکەن، خەڵک لەو رۆژەدا لە ناوچە جیا جیاکانەوە لە بەیانی زووەوە روو لە گۆڕستانەکان دەکەن. پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەوانەی لە یەک زوویر بووبن، لەو جەژنەدا داوای لێبووردن لە یەک دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ