لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سەیدسادق - سلێمانی سێ‌ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

20-06-2022
رێبوار عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کانی پانکە - سەیدسادق، سێ هانیشتمانی گیانیان لەدەستدا، کە هەرسێ قوربانییەکە خەڵکی سنووری قەزای سەیدسادقن.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە 20ى حوزەیرانى 2022 بووە و لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری "پیکاپ بارهەڵگر و نیسان دەبڵ کابینە" لەسەر رێگەی کانی پانکە - سەیدسادق.
 
دیاکۆ عومەر فەتاح، بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی سەیدسادق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 20ى حوزەیرانى 2022 لە رووداوێكی هاتووچۆ ئاگادارکراینەوە لەسەر رێگەی کانی پانکە - سەیدسادق، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاپ بارهەڵگر و نیسان دەبڵ كابینە. دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداوەکە و ئەنجامدانی هێڵکاری، دەرکەوت کە رووداوەکە لە ئەنجامی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە بووە، کە بەهۆیەوە چووەتە سایدی بەرانبەر و خۆی بە نیسان دەبڵ كابینەکەدا کێشاوە و لە ئەنجامدا ئەو سێ کەسەی تێیدا بوون، گیانیان لەدەستداوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی سەیدسادق، رووداوەکە بە دیاریکراوی لەنزیک گوندی گرێزە لەسەر رێگەی سەرەکیی سلێمانی - سەیدسادق بووە و دوای ئەنجامدانی هێڵکاری، تەرمی قوربانییەکان بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە