2725 دەکەینە ساڵی داهێنانی زۆرتر

20-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردی 2725 لە هەموو نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین. هیوادارین ساڵی ئاشتی و پێشکەوتنی کوردستان بێت.
 
نەتەوەی کورد ئەم نەورۆزە بە هیوای تازەوە دەست پێدەکات، تۆڕی میدیایی رووداویش بە رووماڵی هەمەلایەنەی پرۆفیشناڵانەوە تێکەڵاوی ئەو هیوایەی گەلی کوردستان بووە. تۆڕی میدیایی رووداو وەک کاریگەرترین و باوەڕپێکراوترین دامەزراوەی میدیایی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی داوا و پرس و چیرۆکەکانی گەلی کوردستان. متمانەی بینەران و خوێنەران و بیسەران وایکردووە، سەرەڕای رێگری و کێشە بۆ دروستکردنی بەردەوام، رووداو هەر لە گەشەکردن دا بێت. زۆر سوپاسی ئەو پشتیوانییە بەردەوامەی گەلی کوردستان دەکەین. 
 
رووداو ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی تازەی داهێنەرانە دەکات بۆ خزمەتی گشتیی خەڵک. لە داهاتوویەکی نزیک دا ئەو داهێنان و پێشکەوتنانە دەبینن. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو کە لە مێژووی میدیایی کوردستان دا خاوەن زۆرترین خەڵاتی جیهانییە، ئەم ساڵ پەیوەندییە جیهانییەکانی فراوانتر دەکات. ئەوەش رەنگدانەوەی زیاتری لەسەر زۆرتر پێشکەوتنی رووداو دەبێت.
 
تۆڕی میدیایی رووداو
 
20-3-2025

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە