رووداو دیجیتاڵ
یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) رایگەیاند، پێنج شەڕڤانیان لە شنگال لەلایەن سوپاى عێراقەوە بەدیل گیراون و چارەنووسان نادیارە.
رۆژی پێنجشەممە، 20ى ئادارى 2025، یەبەشە راگەیێندراوێکى لە بارەى رووبەڕووبوونەوەى لەگەڵ سوپاى عێراق بڵاوکردەوە، کە شەوى 18ى ئادار لە قەزاى شنگال روویدا.
یەبەشە دەڵێت، یەکەیەکى سوپاى عێراق هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکى ھێزەکانییان و پێنج شەڕڤانیان بەدیل گرتووە، کە هەندێکیان بریندارن و چارەنووسیان نادیارە.
19ى ئادار شانەى رایگەیاندنى ئەمنیى عێراق چیرۆکێکى جیاوازى لەبارەى ئەو رووداوە بڵاوکردەوە، کە گوایە هاووڵاتییەکى رفێندراوى قەزاى شنگال ئازاد کراوە، کە لەلایەن گرووپێکى "دەرچوو لە یاسا" رفێندرابوو، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار کارمەندى هێزە ئەمنییەکان و دوو لە رفێنەرەکان بریندار بوون.
یەبەشە رایگەیاندووە کە هەموو لێدوانێکى بەپرسانى سوپا رەتدەکەنەوە کە شەڕڤانى بەدیلگیراوەکان، بە تیرۆریست و بەکرێگیراو، ناو دەبەن و دەڵێت ئەوە: "قبوڵکراو نییە و تۆمەتێکى پووچەڵە".
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە بە گوێرەى پلانێکى پێشوەخت لە ناوەندى شارى شنگال گەڕاونەتەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ