ئەو دوو چەکدارەی داعش کە لە دەست سوپای عێراق هەڵاتن، دەستگیر کران

21-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو دوو چەکدارەی داعش کە لەگەڵ دوو چەکدارى دیکەدا لە رێگەى نێوان کفرى و خورماتوو کەوتنە نێو بۆسەیەکى سوپاى عێراقەوە و هەڵاتبوون، دەستگیر کران.
 
ئەمڕۆ هەینى 21ـی ئادارى 2025، وەزارەتى ناوخۆى عێراق راگەیێنراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو دوو چەکدارەى داعشى راگەیاند. 
 
بەگوێرەى راگەیێنراوەکە، دوو چەکدارەکە لەلایەن هێزێکى سەر بە فەرماندەى دەستوەردانى خێرا لە گوندى غەمماس لە رۆژهەڵاتى پارێزگاى سەلاحەدین دەستگیرکراون. 
 
سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لە پارێزگاى سەلاحەدین بە رووداوى راگەیاند: "ئەو دوو چەکدارەى داعش لەو تیمە چوار کەسییە بوون، کە شەوى 19ـی ئادار کەوتنە بۆسەیەکى سوپاى عێراقەوە و یەکێکیان خۆى تەقاندەوە و ئەوى دیکەیشیان کوژرا."
 
شەوی چوارشەممە 19ـی ئادارى 2025، فیرقەى دووى لیواى 88ـی سوپا لە ناوچەى پەلکانە بۆسەى بۆ چوار چەکدارى داعش داناوە و دوو چەکداریان لێ کوشتن، کە یەکێکیان خۆکوژ بووە و پشتێنەى بۆمبڕێژکراوى بەستووە و دوانەکەى دیکە هەڵاتن. 
 
 سەرچاوەیەکى رووداو لە سەلاحەددین رایگەیاند، ئەو دوو چەکدارەى دیکەى داعش بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە گوندى غەماسس دەستگیرکراون، کە ناوچەیەکى زۆرینە عەرەبە و سەر بە ناحیەى سەلمان بەگە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت رێگەیان پێدراوە لە دیمەشق نووسینگە بکەنەوە

بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، لە سووریا بە فەرمی رێگە بە چالاکییەکانیان دراوە؛ گوتیشی، ''دوای کردنەوەی نووسینگەمان لە دیمەشق، دەست بە پێشکێشکردنی پلانەکانمان لە هەموو سێکتەرەکان دەکەین.''