بەڤیدیۆ: هەورەبرووسکە سێ پێشمەرگە بریندار دەکات

20-02-2024
هونەر رەشید
سکرینشۆت لە ڤیدیۆی سەنگەرەکەی پێشمەرگە.
سکرینشۆت لە ڤیدیۆی سەنگەرەکەی پێشمەرگە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگەی دهۆک، هەورەبرووسکە لە سەنگەرێک دەدات و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بە سووکی بریندار دەبن.
 
لیوا سەعید کێستەیی، فەرماندەی لیوای چواری پێشمەرگەی زێرەڤانی بە رووداوی گوت، رووداوەکە لە کاژێر 15:30 روویداوە.
 
سەنگەری ئەو پێشمەرگانە دەکەوێتە سەر چیای گوندی کوخیا، لە قەزای شێخان.
 
بەگوتەی ئەو فەرماندەیە، بەهۆی کاریگەریی هەورەبرووسکەکەوە، چەندین کەلوپەل و ئامێری کارەبایی سووتاون.
 
لەبارەی بریندارەکانەوە، لیوا سەعید کێستەیی گوتی، تەنیا یەک پێشمەرگەیان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە کە دۆخی تەندروستی جێگیرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.