وێنەی شێخ سەعیدی پیران دەکرێتە 'مەدالیای بۆنخۆشی' و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

20-01-2025
محەممەد عزەدین
 محەمەد سابیر فوڕات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران لە هەڤپەیڤین لەگەڵ رووداو
محەمەد سابیر فوڕات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران لە هەڤپەیڤین لەگەڵ رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وێنەی شێخ سەعیدی پیران بە لە سێدارەدراوی، لە تورکیا کراوە بە مەدالیای بۆنخۆشی ناو ئۆتۆمبێل، چەندان "شۆڤێنی و دژە کورد" لەنێو ژوور و ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵیانواسیوە و، وێنە و ڤیدیۆی دەگرن و بڵاوی دەکەنەوە.

ئاڵپ ئارسڵان یڵماز، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بەلتاشی هاوبەشی شارەوانیی ئەنقەرە، کە خۆشی ئەندامی شارەوانییە. وێنەی شێخ سەعیدی پیرانی بە لە سێدارەدراوی وەک بۆنخۆشی لە ژوورەکەی هەڵواسیوە، لە هەژماری ئێکسەکەشی نووسیویەتی، "لەو شوێنە هەڵمواسیوە کە شایەنیەتی."
 
سەید قاسم فورات، نەوەى شێخ سەعید کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعیدە، پەیوەندی بە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئێستای جەهەپە کردووە، داوای وەڵامیان لێ دەکات، بەرامبەر ئەو کارەی بەرپرسەکەی جەهەپە کردوویەتی.
 
ئەو کەسەی مەدالیاکەی دروست کردووە لە ئێکس بە ناوی خوازراو وێنە و ڤیدیۆکان بڵاودەکاتەوە.
 
محەمەد سابیر فوڕات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران لە بارەی رووداوەکەوە بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی ئەو مەدالیایەی دروست کردووە دەڵێت، 'من لەو رێگەیەوە بڕێک پارە قازانج دەکەم' و بۆ خۆی کردوویەتی بە کارێکی بازرگانی. ئێمەش وەکو ماڵباتی شێخ سەعید داوایەکمان لە دادگە لەسەر کردەوە، بەرامبەر ئەو سووکایەتییەی بە شێخ سەعیدی پیران دەیکات وەکو سیمبوڵێکی گەلی کورد. ئێستاش دۆسییەکە لە دادگە بەردەوامە و هێشتا دادگە هیچ بڕیارێکی لەبارەوە دەرنەکردووە."
 
نەوەکەی شێخ سەعید باس لەوەشدەکات: "شێخ سەعید و هاوڕێکانی 100 ساڵ بەر لە ئێستا دەستیان بە شۆڕشێک کردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. ئێستاش چەند کەسێک بە چەند کارێکی وەها دەیانەوێت ئەو ئامانجەی ئەوان هەوڵیان بۆ دەدا بەو کارە ناشرینانە کۆتایی پێبهێنن. بەڵام ئەمڕۆ بە ملیۆنان کەس دوای 100 ساڵ هێشتا لەسەر رێبازەکەی ئەو دەڕۆن. ئەو کارەش لە تورکیا لەلایەن نزیکەی 100 تاوەکو 150 کەس بەو کارە هەڵستاون و ئێمەش لە رێگای یاساوە سکاڵامان لەسەر تۆمار کردوون. داواکاری گشتیش دۆسییەک لەوبارەوە دەکاتەوە. بە پێی یاساکانی تورکیا هەر کەسێک سووکایەتی بە کەسێک بکات سزاکەی تاوەکوو دوو ساڵ زیندانی دەبێت."
 
محەمەد سابیر فوڕات سەبارەت بەو کەسەی ئەو مەدالیایەی درووست کردووە دەڵێت: "ئێمە ئەو کەسەمان دۆزیوەتەوە کە بەناوی خوازراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رێکلامی بۆ ئەو مەدالیایە کردبوو. ئەو خەڵکی قەیسەری تورکیایە."
 
سەبارەت ئالپئارسلان یڵماز کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بەڵتاشی هاوبەشی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەنقەرەیە کە ئێستا ئەو شارەوانییە لای پارتی گەلی کۆماری، جەهەپە-یە، ئەو نەوەیەی شێخ سەعید گوتی: "من خۆم لەگەڵ راوێژکاری سەرۆکی جەهەپە قسەم کرد و پێم گوت، ئێمە نزیکەی 100 ساڵە شەر و ناخۆشی لە نێوانمان هەبووە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئاشتی هەبێت. بەڵام تائێستا چەندان کەسایەتی هەن لەناو جەهەپە سووکایەتی بە سیمبوڵەکانی ئێمە دەکەن. بۆیە ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین. ئەوانیش لە وەڵامدا پێیان گوتین ئێمەش پێمان ناخۆشە ئەندامانمان ئەو کارە بکەن. بەڵام بەداخەوە لەناو ئێمەش کەسایەتی نەتەوەگەرا هەن و ئێمەش ناتوانین پێیان بڵێین، ئێوە ئاوا بکەن و ئاوا مەکەن. بەڵام ئێمە چیمان لەدەست بێت بۆتان دەکەین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی وان چەند قاچاخچییەکی دەستگیرکردووە. وێنەکە ئەرشیڤە و نوێ نییە.

لە وان 14 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەرکران

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کۆی 14 کەس کە بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، شەش کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.