لە کەرکووک شەش چەکداری داعش کوژران؛ یەکێکیان 'سەرکردەیەکی مەترسیدار' بوو

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە ناوچەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، شەش چەکداری داعش کوژران. یەکێک لە چەکدارە کوژراوەکانیشی بە "سەرکردەیەکی مەترسیدار" ناوبردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-09-2024، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای "کارکردنێکی نایاب و وردبینیی دەزگای هەواڵگریی عێراق،" کە زیاتر لە دوو مانگی خایاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە 16Fکانی عێراق، سێ بۆردوومانیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کردووە. 
 
ئەو چەکدارانەی داعش کە کراونەتە ئامانج، مەفرەزەیەکی شەش کەسی بوون و هەموویان کوژران. شانەکە دەڵێت، "یەکێک لە کوژراوەکان عومەر سەلاح نیعمە ناسراو بە ئەبو خەتابە، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش و لێپرسراوی ناوچەی ئەلبوحەمدانی بووە لە ویلایەتی کەرکووک." 
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ناوی دووی دیکەش لە کوژراوەکانی بڵاوکردووەتەوە، ئەوانیش عوسمان ئەبو عەبد و عزەدەین هیشامن. 
 
دوای بۆردوومانەکە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و دەزگای دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی هەڵکەوتانەسەر و پشکنینی شوێنی بۆردوومانەکەیان کردووە و تەرمەکانیان دۆزیونەتەوە.
 
لە شوێنی چەکدارەکان ژمارەیەک پشتوێنی بۆمبڕێژکراو، چەک، تەقەمەنی و مۆبایلی جۆراوجۆر دۆزراونەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.