پێشەوا هەورامانی: قسەکەت واتە کوڕی هەژار تۆ بارێکی گرانیت

19-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن وەزیری خوێندنی باڵا گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی زانکۆ حکومییەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کەرتی گشتیی زانکۆ حکومییەکان "بارگرانییەکی یەکجار زۆریان خستووەتە سەر حکومەت". گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، "ئەم قسەیە واتە کوڕی فەقیر و هەژار تۆ بارێکی گرانیت".
 
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی پەروەردەیی لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک رایگەیاند، "دوو گرفتی زۆر سەرەکی هەیە"، ئەوانیش سیستەمی "وەرگرتن/قبووڵی مەرکەزی" کە ئەم سیستەمە پێوەری تێکڕا نمرەی پۆلی 12 ئەژمار دەکات، کە "رێچکەی خوێندن، باکگراوند و توانا راستەقینەکانی داهێنانی خوێندکار و قوتابی لەبەرچاو ناگرێت و ئەم سیستەمە پێویستە بگۆڕدرێت، تاوەکو نەیگۆڕین ناتوانین دڵخۆشبین بەوەی هیچ ریفۆرمێک لە کوردستاندا لە سێکتەری خوێندنی باڵا بتوانێت جێگە بگرێت".
 
بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی "بۆشاییەکی ئێجگار گەورە هەیە لەنێوان ئەو کارەمەییانەی کە لەناو پەروەردە دروستدەکرێن، ئۆتۆماتیکی دێنە نێو وەزارەتی خوێندنی باڵاوە و دەچنە نێو زانکۆکان"، دەشڵێت، نابێت ترس هەبێت لە فراوانکردنی خوێندنی "پیشەیی و تایبەت"، پێشیوایە، " کەرتی گشتیی زانکۆ حکومییەکان بارگرانییەکی یەکجار زۆریان خستووەتە سەر حکومەت. لە دنیای مۆدێرندا دەبێت ئەمانە سەربەخۆ بن و لە جێگەی دیکە بن".
 
 
لە وەڵامی ئەو قسەیەی وەزیری خوێندنی باڵا، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "ئەم قسەیە واتە کوڕی فەقیر و هەژار تۆ بارێکی گرانیت، ئەی ئەو کەسەی شەو و رۆژ سەرقاڵی دەرس و نمرە بوویت تۆ بارێکی گرانیت، ئەی پارەدار تۆ بارێکی سووک و شیرینیت و باشت کرد بە پەنجا و شەستەوە خۆت لە پۆلی شەش رزگارکرد و ئاییندە بۆتۆیە".
 
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، "زۆر بە داخەوەم و زۆر نیگەران بووم ئەم قسەیەم خوێندەوە، ئەم وڵاتە بەرەو ئەوە دەچێت فەقیر تێیدا غەریبە و پارە سەروەر و گەورەی هەموو شتێک بێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.