سەرۆک بارزانی و شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق کۆبوونەوە

19-06-2022
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراق کردووەتەوە.
 
رۆژی یەكشەممە 19ی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەنەراڵ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد، كە پێكهاتبوو لە فەرماندەكانی هێزی زەوینی، ئاسمانی، پاسەوانی سنوور، پۆلیسی فیدراڵ، هەواڵگری، هەواڵگریی سەربازی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
 
لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە جێناكۆكەكان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان تاوتوێ كرا.
 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق كرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.