شەفافیەت: داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 4 ملیار و 800 ملیۆن دینار زیادیکردووە

19-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان کە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو دوو پارێزگایە نزیکەی 4 ملیار و 800 ملیۆن دینار زیاترە لە داهاتەکانی هەفتەی رابردوو.
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو بۆ سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، دەردەکەوێت داهاتی ئەم هەفتەیە، واتە لەنێوان (رۆژی شەممە، 13ـی ئایاری 2023، تاوەکو رۆژی هەینی، 19ـی ئایاری 2023) بڕی 24 ملیار و 617  هەزار و 612 دینارە. 
 
لەکاتێکدا داهاتەکانی هەفتەی رابردوو (رۆژی شەممە، 6ـی ئایاری 2023، تاوەکو رۆژی هەینی، 12ـی ئایاری 2023) بڕی 19 ملیار و 203 ملیۆن و  465 هەزار و  378 دینار بووە. بەمەش جیاوازیی داهاتەکانی هەفتەی رابردوو و ئەم هەفتەیە 4 ملیار و 797 ملیۆن و 152 هەزار و 244 دینار بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەگەڕخستنی ئەو وێبسایتەی راگەیاند کە ماوەیەکی زۆر میدیای یەکێتی بە ناوی "تۆش بیزانە.."ـەوە رێکلامی بۆ دەکرد.
 
قوباد تاڵەبانی لەبارەی پڕۆژەکەوە لە نووسینێکدا لە پەیجی خۆی نووسی "لە رێگەی ماڵپەری shafafiat.com ـەوە، رۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتیی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بە وردەکارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەموو هاووڵاتییان."
 
داهاتەکانی سلێمانی لە رێگەی شەش گەنجینەدا (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆدەکرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".