کوردستان
میتنگی وان کاژێر 10:00 ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئاداری 2023 لە نزیک قەڵای دێرینی وان دەستپێدەکات.
رووداو- هەولێر
لە چوارچێوەی بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی - دەتەکە، پارتی هەرێمە دیموکراتەکان - دەبەپە و تەڤگەری ژنانی ئازاد - تەژا راگەیێندراوە، ئەمڕۆ لە شاری وانی باکووری کوردستان و ئیستەنبووڵی تورکیا میتینگی نەورۆز ساز دەکرێ.
میتنگی وان کاژێر 10:00 ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئاداری 2023 لە نزیک قەڵای دێرینی وان دەستپێدەکات.
میتینگی ئیستەنبووڵ کاژێر 11:00 لە ناوچەی میتنگی یەنکاپی دەستپێدەکات.
چالاکییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لەژێر درووشمی "هەموو شوێنێک نەورۆز؛ هەمیشە ئازادی" و "بە ئاگری نەورۆزەوە بەرەو ئازادی" رێکدەخرێن. سەرەتا یادی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مەڕەش گیانیان لەدەستدا.
چالاکییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە 43 گۆڕەپاندا ئەنجام دەدرێن کە لە 23 شار و 20 شارۆچکە دەبن.
یەکەم چالاکیی نەورۆز، رۆژی چوارشەممە 15ی ئادار لە شارۆچکەی شەمزینان سەربە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دەستیپێکرد و بە ئاهەنگە گەورەکەی ئامەد لە 21ی ئادار کۆتاییدێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ