رووداو دیجیتاڵ
مێخەک لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا بە چەند مەبەستێک بەکارهێنراوە، هەندێک وەکو چارەسەری نەخۆشی و هەندێکی دیکەش تەنیا لەبەر بۆنە خۆشەکەی، دایە حەمدییە تەمەنی 78 ساڵە تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە مێخەک بەند و هەوڵدەدات پەیامنێری ئۆکراینییەکەی رووداویش فێری مێخەک بەند بکات.
لە مێژووی کورد دا مێخەک، جێگەیەکی تایبەتی هەیە بە تایبەت لەلایەن ئافرەتانی کورد، جوانکاریی بێ وێنەیان لێ دروست کردووە. هەر تەنیا بۆ رازاندنەوەی خۆیان نا بەڵکو لە دیزاینی ناوماڵیشدا بەکاریانهێناوە.
دایە حەمدییە لەوبارەیەوە دەڵێت، "من تاوەکو ئێستا بۆن[عەتر]م بەکارنەهێناوە، بەڵکو هەر تەنیا مێخەکم کردووە بەخۆمدا، بۆنی جەستەمەمم پێخۆش کردووە.
بەهۆی جیاوازی بۆنەکەیەوە، مێخەک لای خانمان بایەخی خۆی هەیە، سۆزە هاونیشتمانییەکە لەبارەی مێخەکەوە باس لەوە دەکات، "مێخەک سەرەتا وەکو دەرمان بەکارهێنراوە، بەڵام دواتر ئێمەی کورد وەکو ئێکسسوارات بەکارمان هێنا، بۆنی خۆشە و بۆ لایەنی دەروونی مرۆڤیش باشە."
مێخەک دارێکی هەمیشە سەوزە، بۆنێکی خۆشی هەیە و شێوەی بزماری هەیە، درێژی درەختەکەی دوو بۆ چوار مەتر دەبێت و هەر چوار وەرزەکەی ساڵ بە سەوزی دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ