لە هەرێمی کوردستان کەم کەس لەگەڵ رەنگی ترێندی جلوبەرگدا دەڕوات
لاس هاوار دیزاینەرێکی کوردە و زیاتر لە 10 ساڵە لە میلانی ئیتاڵیا کار دەکات، بە سەردانێکی کاتی لە کوردستانە. دەڵێت، لە 2025 بۆ 2026 ئەوەی ترێندە رەنگی سارد و گەرم تێکەڵکراون. بۆ نموونە، مارۆنی لەگەڵ سلڤەر یان سپی. "بۆ 2027ـیش باوەڕ ناکەم گۆڕانکاری بەسەردا بێت."