ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

19-01-2020
جووتیار قارەمان
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە نووڕۆژی دۆستان
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە نووڕۆژی دۆستان
نیشانەکردن حەج
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. بڕیارە لە رێوڕەسمێکی کراوەدا ناوی چوار هەزار و 400 حاجی تیروپشکیان بۆ بکرێت.
 
شێخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان لە نووڕۆژی دۆستان رایگەیاند: "پشکی سەرەکیی هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 880 کەسە، بەڵام ئەوەی دیکە پشکی خانەوادەی شەهیدان و لیژنە ئیدارییەکانە. 100یان تایبەتە بە وەزارەتی شەهیدان ئەو پشکە تایبەتە دەدرێتە وەزارەتی شەهیدان و ئەوان تەنیا ناویان دەدەنێ و شێوازی تایبەت بە خۆیان دەستنیشانیان دەکەن".
 
شێخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان گوتی: "لە ساڵی 2017دا دەرگای ناوتۆمارکردنمان کردەوە و لە ماوەی 20 رۆژدا نزیکەی 86 هەزار و 489 هاونیشتمانی ناویان تۆمارکردووە. ئەو کات بەپێی بڕیاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا تیروپشک بۆ ساڵەکانی 2017، 2018 و 2019 بکرێت و نزیکەی 14هەزار هاونیشتمانی گەشتی حەجیان کرد. ئێستا 72 هەزار و 202 هاونیشتمانی ماون کە تیروپشکیان بۆ بکرێت. ئەمساڵ دەرگای ناوتۆمارکردن نەکراوەتەوە و هەر تیروپشک بۆ هەمان ئەو ناوانەی پێشوو دەکرێت. لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرگای ناوتۆمارکردن دەکەینەوە و ئەگەری هەیە  لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بێت و بە بەردەوامییش هەبێت". 
 
لەبارەی پشکی حاجیانی کوردستان، شێخ قاسم بەرزنجی گوتی: "ئەمساڵ پشکی عێراق 36 هەزار و 690 هاووڵاتییە و لەو ژمارەیەش پشکی هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 880 هاونیشتمانییە. پشکی پارێزگای هەولێر هەزار و 642 هاونیشتمانییە. پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانەوە هەزار و 915 هاونیشتمانییە و پارێزگای دهۆک هەزار و 142 هاونیشتمانییە".
 
بەگوتەی شێخ قاسم بەرزنجی ، خواست لەسەر حەج زۆر زیادبووە بەرپرسانی عێراق داوایان لە بەرپرسانی سعودیە کردووە کە پشکیان بۆ زیاد بکرێت، چونکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق زۆر لەوە زیاترە، بەڵام ئەوان تاوەکو ئێستا وەڵامی ئەو داوایەیان نەداوەتەوە.
 
 بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ساڵی 2019  پشکی هەرێمی کوردستان گەیشتە حەوت هەزار و 130 کەس، بەو هۆیەوە ئەو یەدەکانەیشی ناویان بۆ ساڵانی دواتر راکێشرابوو، توانییان گەشتی حەج بکەن ناوەکان بەسەر چەند کۆمەڵەیەکدا دابەشکراون".
 
کۆمەڵەی ئافرەت و پیاو کە پێکەوە ناویان تۆمارکردبێت، 50%یان پێدراون.
 
کۆمەڵەی ئەو پیاوانەی بە تەنیان، 20%یان پێدراون.
 
کۆمەڵەی ئەو ئافرەتانەی بە تەنیان، 12%یان پێدراون، بەڵام دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر نەبێت، ئەوەیش بە گوێرەی بڕیارەکانی سعودیە.
 
کۆمەڵەی پیاوێک و دوو ئافرەت، دایک و هاوژینەکەی یان خوشکی، 15%یان پێدراون
 
کۆمەڵەی ئەو پیاوانەی حەجیان کردووە و ئافرەتێکیان حەجی نەکردووە، 3%یان پێدراون
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان "دابەشکردنی ناوەکان بەسەر پارێزگاکاندا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەکرێت و ئەوان بە ئامادەکراوی دەینێرن و لەلای ئەوان تاوەکو ئێستا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان یەکگرتووە و خۆمان بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان پشکی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان جیادەکەینەوە".
 
لەبارەی تێچووی حەجەوە شێخ قاسم بەرزنجی گوتی: "بەداخەوە ساڵ بە ساڵ تێچووی حەج زیاددەکات، بەڵام دەبیت هاونیشتمانییان بزانن کە ئەوە هیچ لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نییە. پار چوار هەزار و 200 دۆلارمان وەردەگرت کە ئەو کات ڤیزا بە بێبەرامبەر بوو. ئەمساڵ حکومەتی سعودیە بە فەرمانێکی لەناکاو نرخی ڤیزای بۆ هەموو کەسێک کردە 80 دۆلار. باجی لە 5%ـەوە کردە لە 7.5% و ئێمە ناچارین ئەوانە بخەینە سەر تێچووی حەج. بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ تێچووەکە بڕێک زیاددەکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە