حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک داواکاریی دانیشتووانی کفری جێبەجێ دەکات

18-07-2023
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دراوە لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کفری؛ لە دیارترینیان دابینکردنی 300 ملیۆن دینارە بۆ نۆژەنکردنەوەی 16 قوتابخانە لە سنوورەکە.
 
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی داواکاریی خۆپێشاندەرانی کفری رایگەیاند، مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە داوە کە لەنێویاندا چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە و کێشەی تەندروستیی شارەکە هەن.
 
گوتەبێژی حکومەت دەڵێت، هەموو پڕۆژەکان بەشێوەی کاش پارەیان بۆ تەرخان کراوە و راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن، لیژنەیەک لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوە و راستەوخۆ چاودێریی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکات.
 
بەگوتەی پێشەوا هەورامانی، ئەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ دەکرێن ئەمانەن:
 
- دابینکردنی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 16 قوتابخانە لە کفری
 
- 296 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگەی جەلال مەسۆیی تەرخان دەکرێت
 
- 24 تیپی میلـلی تەواوی پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت
 
- سێ ئەمبوڵانس پارەیان بۆ تەرخان کراوە و رەوانەی کفری دەکرێن
 
- 5 بیری ئاوی خواردنەوە لە شارەکەدا لێدەدرێن کە بۆ هەریەکێک لە بیرەکان 80 ملیۆن دینار تەرخانکراوە
 
- مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژە دەدرێت کە یەکێک لەوانە کارگەی گەچە
 
- چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان هەن و هەموو کارەکانیان بە خێرایی لە ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێن
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دابوو لەسەر ئەوەی کە شارەوانیی کفری لە پلە دووەوە بکرێتە پلە یەک.
 
یەکێک لە داواکاریی خەڵکی کفری رێگەپێدانی ژمارەیەک کارگە بوو لە شارەکەدا بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت، لەوبارەیەوە گوتەبێژی حکومەت گوتی، رێگە بە دروستکردنی کارگەیەکی گەچ دەدرێت و کۆمپانیایەکی نێوخۆیی هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی و حکومەت هەموو کارئاسانییەکی بۆ دەکات.
 
هەندێکی دیکە لە داواکاریی خۆپێشاندەران کارگێڕین، پێشەوا هەورامانی گوتی، ئەوە دەبێ وەزارەتەکان کاری لەسەر بکەن. گوتیشی، لە رۆژانی داهاتوودا هەموو وەزارەتەکان ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکەن کە داواکاریی خەڵکی سنوورەکە بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

نەوەی نوێ: داوای پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەین

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ''بۆ پێکهێنانی حکومەت پڕۆژەکەمان ئەوەیە یان سەرۆکوەزیران لە پشکی ئێمە بێت، یان ئەو لایەنەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەیە، دەستبەرداری سەرجەم پۆستەکانی دیکە ببێت." گوتیشی، هیچ کام لە لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە.