سبەی دوایین وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنە لە هەڵەبجە

18-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سبەی دوایین وادەی خۆتۆمارکردنە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە گرێبەست دابمەزرێن و دوای ئەوە لینکەکە دادەخرێت.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، لەدایکبووی ساڵانی 1984 تاوەکو 1987 دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە، دوای ئەوە لینکەکە دادەخرێت.
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە گوتی: "پێشتر لینکێک بۆ دامەزراندنی 500 کەس لە سنووری هەڵەبجە کاراکرا. رۆژی 15ـی ئەم مانگە کۆتا وادەبوو بۆ ئەو کەسانەی پێشکێشیان دەکرد کە مەرجێکی ئەوەبوو لە دایکبووی ساڵی 1988 و بۆ سەرەوە بێت، بەڵام دوای ئەوە لەدایکبووانی ساڵانی دیکە داوایان کرد و سەردانی ئەنجوومەنی راژەشییان کرد، بڕیاردرا لینکێکیان بۆ کارابکرێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە لەدایکبووانی ساڵانی 1984 تاوەکو 1987ن، ئەو لینکەش سبەی چوارشەممە، 19ـی مانگ دوا وادەی پێشکێشکردنە تێیدا و پاشان دادەخرێت."
 
بە گوتەی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، دامەزراندنەکە بۆ زۆرینەی توێژەکانە. جگە لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، هاونیشتمانییانی سنوورەکە بەگشتی دەتوانن داوای دامەزراندن بکەن. بۆ نموونە، دامەزراندنی باخەوان و شۆفێر.
 
ئەو 500 کەسەی دادەمەزرێندرێن لەنێوان لەدایکبووانی 1984 و بۆ سەرەوە دەبن.
 
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی 500 کەس لە هەڵەبجە رایگەیاند، ئەنجوومەنى راژەى گشتی هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکاریی دامەزراندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست بە ڕەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:
 
- پێویستە پێشکێشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لە ئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.
 
- تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە.
 
- پێشکێشکار مافی هەیە تەنیا یەک پسپۆڕى لە فۆرمى داواکارى دامەزراندن هەڵبژێریت.
 
- پێشکێشکار دەتوانێت تاوەکو (3) وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆڕییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆڕییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
 
- ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکێشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.
 
22ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆبووەوە. دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی شەش خاڵیی بڵاوکردەوە و لە خاڵێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیران بڕیاری دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەنیشت نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، گرافیک: رووداو

وەزارەتی ناوخۆ بۆ فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان: لەمەودوا لە 60 ساڵی خانەنشین دەبن

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا فەرمانبەران و ئەندامانی هێزەکانی وەزارەتەکەیان بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی عێراق لە 60 ساڵیدا خانەنشین دەبن. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیش دەڵێت، داوایان کردبوو جێبەجێکردنەکە مانگێک دوابخرێت.