رووداو دیجیتاڵ
نارنجۆک هەڵدەدرێتە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجەوە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
رائید ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 21-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شەوی 12 لەسەر 13ـی ئەم مانگە، نارنجۆکێک هەڵدرابووە ماڵی ئەنوەر حاجی عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە، بەڵام نەتەقیبووەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی ئاسایش چوونەتە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیس و دوای هەڵگرتنەوەی نارنجۆکەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
ئەنوەر حاجی عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەڵەبجە سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەرکراوە.
هەر ئەمڕۆ کەسێکی نزیک لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "رووداوەکە ئەو شەوە روویداوە کە تەمێکی چڕ هەبوو، ئەنوەری حاجی عەلی سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە و چاوەڕوانی هێزە ئەمنییەکانە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ