رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سێڕیانی محەممەدیاری نەغەدە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و هاونیشتمانییان دژی خراپیی رێگەوبانەکان رێگەی سەرەکیی مهاباد - نەغەدە و ورمێیان داخست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سێڕیانی محەممەدیاری نەغەدە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانن و خەڵکی بۆکان و نەغەدەن.
دوای رووداوەکە، خەڵک سێڕیانی محەممەدیاریان داخست، کە رێگەی سەرەکیی هاتووچۆی نێوان شارەکانی ورمێ، مهاباد و نەغەدەیە و دەڵێن، ئەو رێگەیە ناستانداردە و ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتووچۆ بەو هۆیە لەو شوێنە روودەدەن.
دوای نزیکەی دوو کاژێر لە گردبوونەوەی خەڵک و داخستنی رێگەکە، پۆلیسی رێگەوبانی نەغەدە بە هاونیشتمانییانی راگەیاند، بە زوویی رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پێشگرتن لە رووداوی هاتووچۆ لە سێڕیانی محەممەدیار و ناڕازییان رێگەکەیان کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ