گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی دووكان ‌و دەربەندیخان دەستی پێكرد

18-02-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن بەنداو
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەمڕۆ سێشەممە 18-02-2020ـەوە لە هەردوو بەنداوی دووكان ‌و دەربەندیخان دەست  بە گلدانەوەی ئاو دەكەن.
 
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوی دووكان نۆ مەتر ‌و لە دەربەندیخانیش زیاتر لە شەش مەتر كەمترە".
 
 بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان باسی لەوە کرد، "هەرچەندە نابێت ئاستی ئاوی ساڵی رابردوو لە بەنداوەكاندا بە هیچ ساڵێك بەراورد بكرێت، چونكە بارانێكی زۆر باریوە، بەڵام ئیتر كاتی ئەوە هاتووە دەست بەگلدانەوەی ئاو بكەین".
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو بەنداوە گەورەی كوردستان ئاوێكی باشیان تێدایە و ئێستا بەنداوی دووكان سێ ملیار ‌و 251 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، بەنداوی دەربەندیخانیش ملیارێک ‌و 166 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە".
 
لەساڵانی رابردوودا وەرزی گلدانەوەی ئاو لە كۆتایی مانگی 10وە دەستی پێدەكرد، بەڵام ئەمساڵ گلدانەوەی ئاو نزیكەی چوار مانگ دواخراوە.
 
بەنداوی دووكان ساڵی 1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانییەوە وەك یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق دروستكراوە ‌و نزیكەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت ‌و بەنداوی دەربەندیخانیش ساڵی 1961 لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكییەوە دروستكراوە ‌و دوو ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.