تەندروستیی سۆهراب رەحمەتی جێگیرە؛ "واز لە دۆسیەکانم ناهێنم"

17-11-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تەندروستیی سۆهراب رەحمەتی، پارێزەرەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان جێگیرە، کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە نێوشاری هەولێر هەوڵی تیرۆرکردنی درا.
 
لە نەخۆشخانەی ئێمێرجێنسی هەولێر نەشتەرگەری بۆ سۆهراب رەحمەتی، پارێزەر و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کرا و تەندروستی جێگیرە.
 
پزیشکەکان رایانگەیاندووە، پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی دیکەش هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا بۆی دەکرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە کەسانی نزیکی دەستی کەوتووە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تائێستا ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە، نەدۆزاوەتەوە.
 
کاژێر 6ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 16-11-2023 لە نێوشاری هەولێر و لە نزیک ماڵی خۆی، کەسێک کە تاوەکو ئێستا نەناسراوە، هێرشیکردووەتەسەر سۆهراب ئەسەدوڵڵا محەممەد (رەحمەتی) و دواتر بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکردووە. دوو گوللەی پێوەناوە، یەکیان بەر سکی کەوتووە.
 
سۆهراب رەحمەتی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە. ئەو حیزبە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دەزگای تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشت هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سۆهراب رەحمەتییە" و داوا دەکات، دەزگای داد و ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو هێرشە بکەن و بکەرانی سزا بدەن.
 
سۆهراب رەحمەتی هەروەها ئەندامی رێکخراوی قەڵای "دم دم"ـە. ئەو رێکخراوە لە بواری هاوکاری مرۆیی چالاکە.
 
یونس مینەزادە، سەرۆکی رێکخراوی قەڵای دم دم لە راگەیێندراوێکدا لە زاری سۆهراب رەحمەتییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو پارێزەرە واز لە دۆسێکانی ناهێنێت و خۆی بۆ دوو دانیشتنی دادگە لە هەولێر لە مانگی 12ی ئەمساڵ ئامادە دەکات. یەک لەو دانیشتنانەی دادگە لەبارەی دۆسێی تۆمەتبارانی سیخوڕیکردنە بۆ کردنە ئامانجی ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2018.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.