رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە رایگەیاند، گرووپێکی چەکداری سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا.
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رۆژی 16ـی نیسانی2021، گرووپێکی چەکدار کە سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات -پەیەدە بوون، هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی قامشلۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا - پەدەکەسە کە ئەندامە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە."
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەمینداری گشتیی ئەنەکەسە، گرووپە چەکدارەکە لەکاتی هێرشەکەدا قسەی ناشرین و جنێویان بە ئەندامانی پەدەکەسە گوتووە و مۆبایلەکانیشیان لێسەندوون و دوای ماوەیەک بۆیان گەڕاندوونەتەوە.
ئەنەکەسە لە راگەیێندراوەکەیدا لەبارەی ئەو هێرشەوە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کارە شەرمەزار دەکەین و ئەمە بە سووکایەتیکردنی بە بەڵێنەکانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە قەڵەم دەدەین و داوای لە هەسەدەش کرد "رێگە لەو پێشێلکارییانە بگرێت کە گفتوگۆی کوردی - کوردی دەکەنە ئامانج."
پارتی یەکێتیی دیموکرات - پەیەدە تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ