رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
د. عەلی حوسێن، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق نووسراوێکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و تێیدا ئاماژە بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ژمارە (3051/2402795) لە 25ـی کانوونی دووەمی 2024 کراوە کە تێیدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بێستوون عوسمان دەکات.
سوپاس و پێزانینەکە لەسەر بنەمای توێژینەوەیەکە کە توێژەر زینەب جەلیل لە کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق پێشکێشی کردووە بە ناونیشانی "دەنگدانەوەی هەڤپەیڤینەکانی ئەندازیار محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کە لە 14ی کانوونی یەکەمی 2023 تاوەکو 21ی کانوونی یەکەمی 2023" ئەنجام دراون.
کانوونی یەکەمی 2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە زانکۆی بەغدا میوانی بێستون تۆک بوو و رۆژی 14ـی هەمان مانگیش بەرنامەکە بڵاوکرایەوە و تێیدا سوودانی بە راشکاوی وەڵامی پرسیارەکانی بێستوون عوسمان و میوانەکانی دایەوە.
لە نامەی سوپاس و پێزانینەکەدا سوودانی دەڵێت، "دەسەڵاتی یاسا پێوەری سەرەکییە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت دا".
کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقیش سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەنووسێت، "بەم بۆنەیەوە ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کەناڵە بەڕێزەکەتان، هەروەها میدیاکار بێستوون عوسمان دەکەین؛ هیوای سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاترتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی کاری میدیای نیشتمانی دا".
بێستوون تۆک بەرنامەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە کە بێستوون عوسمان پێشکێشی دەکات و لە ئایاری ساڵی 2023 دەستی پێکراوە. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی باڵای وەک فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ جێنین پلاسخارت، نێردەی پێشوو
ی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان میوانی بەرنامەکە بوون.
ئامانجی بەرنامەکە کردنەوەی دەرگەیەکی نوێیە لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەک چینی گەنج لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەرنامەکە سەکۆیەکی ئازادە کە تێیدا گەنجان راشکاوانە پرسیارە نەکراوەکان لە بەرپرسان دەکەن و راستەوخۆ وردەکارییەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق لە زاری بەرپرسانەوە دەبیستن.
بەرنامەکە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ