کێشە لەسەر پرۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی لە هەولێر دروستدەبێت

17-08-2020
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
پرۆژەکە 12 حەوزی سەرەکی ماسی لە خۆدەگرێت
پرۆژەکە 12 حەوزی سەرەکی ماسی لە خۆدەگرێت
نیشانەکردن ماسی هەولێر خەبات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پرۆژەی بەخێوکردنی ماسی خەبات، پرۆژەیەک بەبێ دڵنیابوون لە تەواوبوون و کاکردنی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر کراوە، پرۆژەکە 12 حەوزی سەرەکی ماسی لە خۆدەگرێت، بەڵام هیچ یەکێک لەم حەوزانە ئاو راناگرن و بەکەڵکی بەخێوکردنی ماسی نایەن.
 
عەبدولخالق گەردی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ بە رووداوی راگەیاند، سەرجەم حەوزەکانی ماسی بەپێی ئەو راپۆرتەی ئامادەکراوە ئاو راناگرن، کارەبای پرۆژەکە بەتەواوی رانەکێشراوە، کارگەی ئالیکی پرۆژەکەش کەموکورتی هەیە".
 
جگە لە خراپ دروستکردنی حەوزەکانی ماسی، تەنانەت لە دروستکردن و دابینکردنی ئامێرەکانی کارگەی ئالیکی پرۆژەکەش کەمتەرخەمیکراوە، ئێستا کارەگەکە بووەتە شوێنی حەوانەوەی باڵندەکان.
 
لەسەر گەندەڵی و چاوپۆشیکردن لە بەڵێندەری پرۆژەکە وەزارەتی کشتوکاڵ لیژنەیەکەی پێکهێنابوو، پێنج فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر کە سەرپەرشتی وەرگرتنی پرۆژەکەیانکردووە سزای کارگێری دراون، پرۆژەکە ئێستا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە بەهۆی زۆری تێچووی نوژەنکردنەوەکە وەزارەتی کشتوکاڵ بەنیازە پرۆژەکە بداتە کەرتی تایبەت.
 
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، لەسەر کەمتەرخەمی پرۆژەکە بەشێک لە فەرمانبەران سزادراون، بەپێی ئەو دەرخستەی بۆ پرۆژەکە کردوومانە بۆمان دەرکەوتووە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، ئێستا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن پرۆژەکە بدرێتە کەرتی تایبەت
 
بەهۆی نەبوونی پاسەوان و چاودێر، بەشێک لە تەلی کارەبای پرۆژەکە دزراوە و پەنجەرەکانی کارگەی ئالیکی پرۆژەکەش هەمووی شکێندراوە، ئێستا بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر ناڕازین و نایانەوێت پرۆژەکە بدرێتە کەرتی تایبەت.
 
د.عەبدولرەحیم عومەر، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، "باشە حکومەت کەمتر لە 437 ملیۆن دیناری لە پرۆژەکە خەرجکردووە، ئێستا چۆن دەبێت پرۆژەکە بدرێتە کەرتی تایبەت، من بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەنیم پرۆژەکە بدرێتە کەرتی تایبەت ئەگەر بدرێتە کەرتی تایبەت دواتر ناتواندرێت لێی وەبگرینەوە".
 
پرۆژەی ماسی خەبات، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی ملیۆنێک پەنجە ماسی هەیە، دواجار خراپی دروستکردنی پرۆژەکە وایکردووە هەر دوو بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و کشتوکاڵی هەولێر نەماسی تێدابەرهەمبهێنن و نە بۆ هیچ توێژینەوەیەکیش سوودی لێوەربگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی مۆبایلەکە.

یەکەم کارگەی مۆبایل لە هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنان کرد

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر دامەزراوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی مۆبایل کردووە، بڕیارە ئەم مانگە یەکەم نموونەی مۆبایلی زیرەک بخاتە بازاڕەکانەوە.