رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كات به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى راستييه‌كان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هەولێر و، دەشڵێ "به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه، به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ (سێشەممە، 16-1-2024) دەڵێ "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى رابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين."
لەو مووشەکانەی شەوی رابردوو ئاراستەی هەولێر کران، نیوەیان واتا پێنجیان بە ماڵی سەرمایەدارێکی هەولێر بەناوی پێشڕەو دزەیی کەوتن، لەکاتێکدا لە ماڵەکەیدا ئاهەنگی خێزانی هەبوو، بەبۆنەی گەڕانەوەی منداڵەکانی لە ئەمریکا. بەهۆی بۆردوومانەکەوە پێشڕەو دزەیی خۆی و کچێکی کە هێشتا تەمەنی نەبووە بە ساڵێک، لەگەڵ بازرگانێکی عێراقیی هاوڕێی و خزمەتگوزارێکی بەڕەچەڵەک فیلیپینیی، کوژران.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێودهوڵهتييهكان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سهقامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت."
سەبارەت بە به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له راستييه‌وه، بۆيه داوا له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى راستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و رێ له‌و هێرشانه بگيرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ