بارانبارین لە هەرێمی کوردستان وەرزی بارینی رابردووی تێپەڕاند

15-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەم وەرزەی بارین لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە و لە هەولێر کەمترین، بەڵام هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان رێژەی بارینی وەرزی رابردوویان تێپەڕاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت: "چاندن ئەمساڵ زۆر باشتر دەبێت لە ساڵی رابردوو".

پێش شەپۆلی بارانبارینی هەفتەی رابردوو، هەولێر تەنیا شوێن بوو لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کە ئاستی بارینی رابردووی تێنەپەڕاندبوو، بەڵام ئێستا هەولێریش بەراورد بە وەرزی پێشتر بارانی زیاتری لێ باریوە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بۆ رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ 15ـی نیسان، 224.6 ملیمەتر باران لە هەولێر باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 209.7 ملیمەتر باران باریبوو.
 
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بارانی ئەمساڵ زۆر باش بووە؛ ئەوەی هەیە لەکاتی پێویستدا بووە، راستە کەم بووە، بەڵام کاتی بارین و شێوازەکەی بەشێوەیەک بووە کە چاندن دۆخی زۆر لە ساڵی رابردوو باشتر دەبێت".
 
هێمن سەید موارد ئاماژەی بەوەشكرد کە پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنم زیاتر بێت لە ساڵی رابردوو، بۆ ئەوەش پێویستیان بە سایلۆی دووەمی هەولێر دەبێت کە ساڵی رابردوو گەنمی وەرنەگرتووە.
 
بارانبارینی سێ پارێزگەکەی دیکەی هەرێمی کوردستان
 
سلێمانی: ئەم وەرزەی بارین 704.3 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێکەوت 378 ملیمەتر باران باریبوو.
 
دهۆک: ئەم وەرزەی بارین 542.8 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێکەوت 343.7 ملیمەتر باران باریبوو.
 
هەڵەبجە: ئەم وەرزەی بارین 489.4 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێکەوت 374.5 ملیمەتر باران باریبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.