کوردستان
دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە، کە لەلایەن هاتووچۆی دەربەندیخان لە فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەلار دەربەندیخان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیێندراوەکەی بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان هەروەها هاتووە، رووداوکە لە نزیک گوندی پێباز لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت جۆری (نیسان ئاڵتیما) و بارهەڵگرێک روویدا.
ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 14-11-2023) گیانیان لەدەستداوە بەپێی پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان "شۆفێر و سەرجەم سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە بوون، کە هەر چواریان بەرەگەز عەرەب بوون."
ئەو رووداوە لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا ''سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەو هۆیەوە 445 کەس گیانیان لەدەستداوە. 2909 رووداویشیان بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بوون.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ