لە هۆڵەندا خانمێکی کورد خەڵاتێکی لە بواری سیستمی زیرەکدا بەدەستهێنا

14-10-2023
رووداو @Rudawkurdish
هاژە محەممەد خان
هاژە محەممەد خان
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵەندا خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوە بۆ سیستمی زیرەک درایە هاژە محەممەد خان؛ خانمێکی کورد کە ئێستا قوتابیی دکتۆرایە لە زانکۆی تیلبورخی هۆڵەندا و توانیویەتی بە لێکۆڵینەوە باڵکێشەکانی سەرنجی کۆمەڵگەی زانستیی ئەوروپی رابکێشێت.
 
هاژە خان میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، خەڵاتەکە لەسەر بنەمای باشترین لێکۆڵینەوە بوو لە بواری زیرەکیی دەستکرد و گوتیشی، "لێکۆڵینەوەکەم لەبارەی ئاپێک بوو لە بەدخۆراکیی منداڵان، توانیم ئاپەکە بەرهەمبهێنم و دەتوانرێت لەڕێگەی وێنەیەکەوە، هەروەها چەند زانیارییەک لەبارەی منداڵەکەوە بدرێت بە ئاپەکە و بەدخۆراکی لە منداڵدا ئاشکرا بکرێت."
 
ئەو خانمە روونیشی کردەوە، نزیکەی 200 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ئامانجی ئەو ئەوەیە ئەو ژمارەیە لەڕێگەی زیرەکیی دەستکردەوە کەم ببێتەوە.
 
هاژە محەممەد خان، کە بڕوانامەی ئەندازیاریی کارەبای لە کوردستان بەدەستهێناوە، بەڵام لە هۆڵەندا ماستەری لە زیرەکیی دەستکرد بەدەستهێناوە و ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە، دەڵێت، "جگە لەوەی لەڕێگەی ئاپەکەوە دەتوانرێت بەدخۆراکیی منداڵ ئاشکرا بکرێت، ئاپەکە چارەسەری منداڵی بەدخۆراکیش دەخاتەڕوو."
 
هاژە محەممەد خان ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا ئاپەکە بەگەڕنەخراوە، واتە نەخراوەتە دەست بەرژەوەندیی گشتی، بەڵکو ئێستا لەلایەن تیمەکانی لێکۆڵینەوە و زانستی کاری لەسەر دەکرێت."
 
هاژە محەممەد خان هیوای خواست بە کارکردنی لە زیرەکیی دەستکرددا بتوانێت رێژەی بەدخۆراکی لە جیهاندا کەمبکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.