رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، تاوانى ئەنفال قێزەونی و رەگەزپەرستیى رژێمى پێشووى لە دژى گەلى عێراق و هێزە نیشتمانییەکانى دەرخست، "بە ئازارەوە یادى تاوانى رژێمى پێشوو دەکەینەوە لە هەڵمەتى بەدناوى ئەنفال و، ئەو کوشتارە دڕندانەى لەو هەڵمەتە دژى گەلى کورد کرا."
ئەو پەیامەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسینێکدا بوو کە ئەمڕۆ دووشەممە 14ى نیسانى 2025 لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردووەتەوە.
سوودانى دەڵێت، "بە ئازارەوە یادى تاوانى رژێمى پێشوو دەکەینەوە لە هەڵمەتى بەدناوى ئەنفال و، ئەو کوشتارە دڕندانەى کە لەو هەڵمەتە دژى گەلى کورد کرا."
ئەمڕۆ یادى 37 ساڵەى هەڵمەتى ئەنفالى رژێمى پێشووى عێراقە لە دژى گەلى کورد، کە بە چەند قۆناخێک ئەنجامدرا و 182 هەزار هاونیشتمانیی کوردستان بە شێوازی جیاواز زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژ کران.
محەممەد شیاع سوودانى ئاماژەى بەوە داوە، تاوانى ئەنفال "قێزەونی و رەگەزپەرستى"ی رژێمى پێشووى لە دژى گەلى عێراق و هێزە نیشتمانییەکانى دەرخست.
سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، "برایەتى و پێکەوەژیانى ئاشتییانە بەسەر پاڵنەرەکانى رقلێبوونەوەدا سەرکەوت، کە بەعسى سەدامى دەیویست لەنێو گەلى عێراق و پێکهاتە هەمەجۆرەکەیدا بیچێنێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ