سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە

13-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ تاوتوێکردنی پرسی نەوت و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 13-11-2023، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
 
نێچیرڤان بارزانی و حەیان عەبدولغەنی هەندێک مژار تاوتوێ دەکەن کە پەیوەندییان بە هەولێر و بەغداوە هەیە، سەرەکیترینیان هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لە رێگەی بەندەرەی جەیهانی تورکیاوە. 
 
دوێنێ یەکشەممە، حەیان عەبدولغەنی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، بیروڕا لەبارەی رێکار و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کراوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هێنانەکایەی لەیەکتێگەیشتنێکی هاوبەش بە ئاراستەی بەجێگەیاندنی پێداویستیيە دارایی و تەکنیکیيەکانی پرۆسەی هەناردەكردن و لە چوارچێوەی بنەما دەستووریی و گرێبەستەکان و، رێزگرتن لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی سەرجەم لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی خەرجیى شایستەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم[ـی کوردستان] کە لەناو بودجەی حكومەتی فیدراڵ تەرخانکراویی پێویستی بۆ دانراوە."
 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە داوە کە ''وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم[ـی کوردستان]، زیانی چەندین ملیار دۆلاری بە گەنجینەی گشتی گەیاندووە و پێویستە لە زووترین کاتدا، هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە" و وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بکەن کە بڕیارە بۆ چەند رۆژێک لە هەولێر بمێننەوە.
 
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25ـی ئاداری ئەم ساڵ دوای بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ئەنجامی سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا راگیرا و تائێستا سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە لە ئاستی باڵا لەنێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیاش، دەستیپێنەکردووەتەوە.
 
شەوی رابردوو بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەگەر ویست هەبێت، هیچ شتێک نییە چارەسەر نەکرێت. پرسەکە پەیوەندیدارە بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان." 
 
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق گوتیشی، "ئەو کۆمپانیایانە گرێبەستی بەشدارییان هەیە و تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی عێراق لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە؛ لەکێڵگەکانی باشوور هەردەم تێچوو کەمە؛ هەندێک کێڵگەی دیکە هەیە تێچووی بەرهەمهێنانیان زۆرە، وەک کێڵگەی گەیارە کە تێچووکەی ئەگەر هەیە بگاتە 30 دۆلار بۆ یەک بەرمیل. کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان تێچووی بەرهەمهێنان تێیاندا بەرزە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.