رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی شێخانییەکانی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ ئاگر لە موەلیدەیەکی ئەهلی کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2023، د. فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەسێک بەهۆی سووتانی موەلیدەوە گیانی لەدەستداوە و گەیێندراوەتەوە نەخۆشخانە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (عومەر عاسی)ـیە و لەدایکبووی ساڵی 1993 یە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ