وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تەقینەوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر روویدا

13-01-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ روویدا. لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن. 
 
رۆژی هەینی 13-1-2023، د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 09:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویداوە." 
 
کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیای دانەگاز وەبەرهێنانی گازی تێدا دەکات. 
 
وەک د. ئەحمەد موفتی دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە نازانرێت و ئەنجامەکان دەرنەکەوتوون."  

 

دوای رووداوەکە بەشێک لە میدیاکان باسیان لەوە کرد کە مووشەک ئاراستەی کێڵگەکە کراوە، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت: "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە لەلایەن میدیاکانی نێوخۆ بڵاودەکرێنەوە، چونکە هێشتا ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تەواو نەبووە." 
 
ساڵی رابردوو، چوار جار هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، کە بەشێکیان بە کاتیۆشا بوون، بەڵام تائێستا هیچ کەس و گرووپێک هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەنگێکی بەهێز لەنێو کێڵگەی گازی کۆرمۆر بیستراوە، ئەو دەنگە لە دەنگی تەقینەوە و هێرشەکانی پێشتر جیاواز بووە و بەهێزتر بووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد و شەوکەت هەرکی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە

دوو رۆژنامەڤانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات کران

"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.