شارەوانیی قەڵادزێ: گرفتی نەبوونی پارە لە بانکدا دروست نەبێت، شەقامەکان قیر دەکەینەوە

11-04-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
شەقامێکی دووساید لە قەڵادزێ کە قیرتاو نەکراوە. وێنە: رووداو
شەقامێکی دووساید لە قەڵادزێ کە قیرتاو نەکراوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - قەڵادزێ

بەشێک لە شەقامەکانی شاری قەڵادزێ پڕن لە تاسە و چاڵی گەورە. محەممەد شۆفێری بارهەڵگرە و دانیشتووی شارەکەیە، خراپیی رێگەکان و چاڵی زۆر و قووڵ، گرفتی هاتووچۆی بۆ دروستکردووە.
 
محەممەد ئەحمەد، شۆفێری بارهەڵگر دەڵێت، "رێگەکە زۆر وێرانە، گرفتی بۆ دروستکردووین، چاڵی زۆرە، ئۆتۆمبێل بکەوێتە ناوی تایەی دەتەقێت، جادەکە بۆ ئەوە نابێت ئۆتۆمبێل پێیدا بڕوات."
 
یەکێک لە گەڕەکەکانی قەڵادزێ، نزیکەی 10 ساڵە نۆژەن نەکراوەتەوە، دۆخی زۆربەی کۆڵان و گەڕەکەکانی دیکەی شارەکە لەوە خراپتر نەبن، باشتر نین.
 
محەممەد بابەکر، دانیشتووی قەڵادزێ ئاماژە بەوە دەکات، "ساڵانە لەسەر ئەرکی خۆمان، بەهار و هاوین، لە رێگەی ئەو میکسەرانەی چیمەنتۆی زیادیان پێیە، ئەم چاڵانە پڕدەکەینەوە؛ بەڵام ئەمە چارەسەرێکی کاتییە، چەندین ساڵە ئەو گرفتەمان هەیە."
 
رێگەی دەروازەی شاری قەڵادزێ، نزیکەی 11 ساڵە بڕیار دراوە بکرێتە دووساید، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە و قەرەبوو نەکردنەوەی ئەو ماڵانەی بەهۆی فراوانکردنی رێگەکە زیانیان بەردەکەوێت تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە.
 
سەرۆکی شاروانیی قەڵادزێ قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە لە بانکەکاندا بە هۆکاری تەواونەکردنی پرۆژەکان دادەنێت.
 
ئارام محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ باس لەوە دەکات، "نەبوونی نەختینە لە بانک وایکردووە پرۆژەکان دوابکەون، پرۆژەی چاککردنی شەقامەکان بە بڕی نزیکەی ملیارێک دینار، 72 هەزار مەتر دووجا قیرە، ئەگەر گرفتی نەبوونی پارە لە بانکدا دروست نەبێت، شەقامەکان قیر دەکەینەوە."
 
جگە لە خراپیی گەڕەک و شەقامەکانی ناو شار، شەقامی 60 مەتریی قەڵادزێ، کەمتر لە چوار کیلۆمەتر ماوە تەواو بکرێت، بەڵام ئەوە 11 ساڵە تەواو نەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسراو بۆ حکومەتى فیدراڵى دەکرێت بۆ هاوتاکردنى مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى

چەند نووسراوێک ئاڕاستەى ئەمیندراێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان هاوتاى بەغدا بکرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى فیدراڵ بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.