شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدایە؛ ئامانج چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری هاونیشتمانییانی کەرکووکە

10-07-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن جووتیارانی کورد ناوچە کوردستانییەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکى لیژنەى مادەى 140 و چەند بەرپرسێکى دیکە کۆبووەوە و بڕیارە هەردوو وەزیرى بەرگرى و دادیش ببینن. سەرۆکى دەستەکە دەڵێت، "پەیامى سیاسیى ئەرێنیمان پێ دراوە لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانى سەرکردایەتیى شۆڕش، تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکان".
 
9ـی تەمموزى 2023، شاندێکى دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بە یاوەریى نوێنەرى جووتیارانى کورد و تورکمانى کەرکووک لە بەغدا لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرککۆماری عێراق، عەباس مالیکى، وەزیرى کشتوکاڵی عێراق، هادى عامرى، سەرۆکى لیژنەى مادەى 140ـی حکومەتی عێراق و ئەحمەد فەتلاوى، سەرۆکى دەستەى هاوئاهەنگى پارێزگاکان کۆبوونەوە و کێشەى زەویوزارى جووتیاران لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانیان تاوتوێکرد. 
 
فەهمى بورهان، سەرۆکى دەستەى گشتیى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ هادى عامرى و ئەحمەد فەتلاوى، پەیامى سیاسیى ئەرێنییان تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانى سەرکردایەتیى شۆڕش لەبارەى پرسی زەویوزار لە ناوچە کوردستانییەکان پێگەیشتووە.
 
بڕیارە ئەمڕۆ (دووشەممە، 10ـی تەمموز)، شاندەکە لەگەڵ هەریەک لە خالید شوانى، وەزیرى دادی عێراق و سابت عەباسی، وەزیرى بەرگریی عێراق کۆببنەوە.
 
فەهمى بورهان گوتیشى، "کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرى بەرگرى گرنگ دەبێت، بەو پێیەى بەشێک لە کێشەى جووتیارنى کورد پەیوەندیدارە بەو وەزارەتەوە".
 
جووتیارانی کورد و تورکمان لە هەندێک ناوچەی کەرکووک کێشەیان هەیە و سوپاى عێراق رێگە نادات کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن.
 
بەو هۆیەوە لە یەکى حوزەیرانى 2023ـوە جووتیارانی کورد و تورکمانی کەرکووک لە كەرتی 23ـی دیبەگە و 24ـی تۆپزاوا خۆپێشاندانیان کرد و دواتر مانگرتنیان راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ تاوەکو دوای سەری ساڵ مامەڵەکانی هاونیشتمانییان رادەگیرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە مامەڵەکانی هاووڵاتییان رادەگرێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.