رووداو - هەولێر
لەسەر دەستپێشخەری خۆیان و لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەشەکانی تۆڕی میدیایی رووداو دەرمان پرژێن دەکەن.
تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرەتای گەیشتنی ڤایرۆسەکە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان رێکارە خۆپارێزییەکانی گرتووەتەبەر، تیمەکانی بەرگریی شارستانیش بە ماددەی کلۆر تەواوی بەشەکانیان رشاند.
هەڵمەتەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە چوارچێوەی هەڵمەتی رشاندنی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە بە دەرمانی پاکژکەرەوە کە تاوەکو ئێستا لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بەڕێوەچووە.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 14 هاونیشتمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کەسێکیان چاک بووەتەوە و یەکێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ