کاسبکارێک لە شنۆ بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

09-07-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندێکی سنووری شنۆ هەڵیانکوتایە سەر شوێنی مانەوەی ژمارەیەک کاسبکار، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسدارانیش کاسبکارێک کوژرا و چەند کەسێکیش بریندار بوون. لە کاتی رووداوەکەدا تەقە لە هێزەکەی سوپای پاسدارانیش کرا و دوو ئەندامیان بریندار کران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی سوپای پاسداران لە گوندی تاژندەرێی سنووری شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێ، بە بیانووی بوونی کەلوپەلی قاچاخ چوونەتە سەر ماڵێک کە ژمارەیەک کاسبکاری کوردی خەڵکی سەڵماس و ورمێی تێدا بووە.
 
دانیشتووانی گوندەکە دەڵێن، هێزەکانی سوپای پاسداران تەقەیان لە ماڵەکە کردووە و لە ئەنجامدا کاسبکارێک بەناوی رامین شکاک، خەڵکی سەڵماس کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
 
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن، لەکاتی هێرشەکەدا تەقە لە هێزەکەی سوپای پاسدارانیش کراوە و دوو ئەندامیان بریندار کراون.
 
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی سوپای پاسداراندا چەند ئەسپێک کە لە تەویلەی ماڵەکەدا راگیرابوون، مردار یان بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسلام زێباری، ئەفسەری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە بە پلەی عەقید

عەقیدێکی پێشمەرگە بە تۆمەتی سەرپێچی دەستگیرکرا

فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە پلەی عەقید، لە سنووری قەزای ئاکرێ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا. رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەڵێت: دەستگیرکردنەکەی سیاسییە. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: سەرپێچی لە ئەرک و فەرمانە سەربازییەکاندا کردووە.