چیرۆکی کچێک لە دهۆک؛ رۆژی ئاهەنگی دەستنیشانکردنی بۆی دەردەکەوێت تووشبووی شێرپەنجەیە

09-07-2023
هونەر رەشید
لۆرین و محەممەدی دەزگیراندارەکەی.
لۆرین و محەممەدی دەزگیراندارەکەی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەدوای چوار ساڵی خۆشەویستی، دوو گەنجی شێلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاهەنگی دەستنیشانکردنیان دەکەن؛ هەر ئەوکات کچەکە بەردەبێتەوە و لەهۆش خۆی دەچێت. لەدوای پشکنینی پزیشکی دەردەکەوێت تووشی شێرپەنجە بووە. ئێستا 11 مانگ بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕیوە و کچەکە هیواخوازە بتوانێت چارەسەرێکی بۆ بکرێت و جلی بووکێنی بپۆشێت. 
 
لۆرین ساڵح ئەو كچەیە کە لەکاتی ئاهەنگی دەستنیشانکردنیدا بۆی دەرکەوتووە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکە بووە. ئەو دەڵێت، "ئەو کاتەی زانیم نەخۆشم، محەممەد و هەمووان زانییان. پێموابوو محەممەد جێمدەهێڵێت و بە تەنیا دەمێنمەوە، بەڵام سوپاس بۆ خودا بەو شێوەیە نەبوو و تاوەکو ئێستاش لەگەڵم ماوەتەوە. داواکاریم ئەوەیە هەموو کەسێک نزام بۆ بکات و دەستی هاوکاریمان بۆ درێژ بکەن." 
 
محەممەد فازڵ، دەزگیرانداری لۆرین دەڵێت، "ئەوکاتەی چارەسەر وەردەگرێت، زۆرجار ئاگای لە خۆی نامێنێت و چاوەکانی دادەخرێن." 
 
ساڵح شامکی، باوکی لۆرینە و دەڵێت هەموو ئاواتێکی ئەوەیە کچەکەی بە ئاواتەکانی بگات و بە تەندروستییەکی باشەوە جلی بووکێنی بپۆشێت. ئەو دەڵێت، هەردوو ماڵباتەکە "هەر دینارێکی هەمانبێت بۆ کچەکەمان خەرجی دەکەین و بەشمان ناکات. داواکاریمان دەرزییە. هەر دەرزییەک بە 400 دۆلار دەکڕین." 
 
ئێستا لۆرین لای پزیشک چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام هەر کاتێک شێرپەنجەی لێ نەما، پێویستە لە ماوەی دوو تا سێ هەفتەدا لە دەرەوەی وڵات مۆخی ئێسکی بۆ بچێندرێت، بەپێچەوانەوە شێرپەنجەکەی سەرهەڵدەداتەوە. 
 
دکتۆر رۆژهات عەبدولستار، پسپۆری نەخۆشییەکانی خوێن دەڵێت، "نەخۆشیی لۆرین شێرپەنجەی خوێنە. یەکێکە لە جۆرە دەگمەنەکانی نەخۆشییەکە لە جیهاندا. لە دهۆک، ساڵانە 10 بۆ 15 نەخۆشمان هەن و لە هەر 100 هەزار کەس کەسێک تووشی دەبێت."
 
حکومەت بەشێکی چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجە لەئەستۆ دەگرێت و بەشێکیشی لەسەر شانی ماڵباتی نەخۆشەکەیە. بەگوتەی کەسوکاری لۆرین، هەندێک جار لەبەر رۆتینی کارگێڕیی چوونی دەرەوەی وڵات، نەخۆش لەکاتی خۆیدا ناگاتەجێ. بۆیە ماڵباتەکەی نایانەوێت چارەنووسی کچە 19 ساڵانەکەیان بخەنە مەترسییەوە. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.